وەزارەتی کارەبای هەرێم ئاماژە بەوەدەکات کە بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سنووری ناو بازنەی ١٢٠ مەتری پارێزگای هەولێر، ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا هەیە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەمەبەستی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەی فشاری سەر تۆڕی کارەبای نیشتمانی لە سنووری ناو بازنەی ١٢٠ مەتری پارێزگای هەولێر، تاقیکردنەوەیەک ئەنجام دەدات.
وەزارەتی کارەبا ئاشكرای كردووە كە ئەم تاقیکردنەوەیە ڕێکارێکی ڕۆتینیە کە بۆ تۆڕی کارەبا ئەنجام دەدرێت لەلایەن وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئامانج لێی دیاریکردنی کێشە و خاڵە لاوازەکانی تۆڕەکانی گواستنەوە و دابەشکردنی کارەبایە.
ئەوەش خراوەتەرووکە بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی کارەبا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە، ئەگەری پچڕانی نەخوازراوی کارەبا هەیە لەکاتی ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکە.