دەوڵەت باخچەلی: گرنگە لە پڕۆسەی ئاشتیدا هەموان بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرن

سەرۆکی مەهەپە لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ پەرلەمانتارێکی کوردی جەهەپە رایگەیاند"گرنگە لە پرۆسەی چارەسەریدا هەموان بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرن."

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەزگین تانریکوڵو، پەرلەمانتاری کوردی جەهەپە لە بازنەی ئامەد ئەنجام دا و گفتوگۆیان لەبارەی پێشهاتەکانی پرۆسەی ئاشتی کرد.

هەرچەندە تا ئێستا ناوەندی ڕاگەیاندنی فەرمیی مەهەپە، راگەیەنراوی لەبارەی ئەو پەیوەندییە بڵاونەکردوەتەوە، بەڵام سەزگین تانریکوڵو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی ئێکس رایگەیاندوە"پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لەگەڵ سەرۆکی مەهەپە ئەنجام داوە، گفتوگۆیان لەبارەی پرۆسەی ئاشتیەوە کردوە و جەختیان لەوە کردەوە کە گرنگە لەم پرۆسەیەدا هەموان رۆڵ و بەرپرسیارێتی لەئەستۆ بگرن".

ئاماژەی بەوەش کرد" تیشکیان خستوەتە سەر پێشهاتەکان و ئەو قۆناغانەی لە پرۆسەکەدا هەنگاویان بۆ نراون".

ئەوەش لەکاتێکدایە لە رۆژانی رابردودا، دەوڵەت باخچەلی بە تەلەفۆن لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە قسەی لەگەڵ تونجەر باکرهان، هاوسەرۆکی دەم پارتی و سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشوتری هەدەپە و ئەحمەد تورک و سری سورەییا ئۆندەر و پەروین بوڵدان، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی کردوە...




PM:01:30:08/03/2025