شێروان شێروانی ئازاد دەکرێت

ئەمڕۆ شەممە ٨ی ئادار ️محەمەد عەبدوڵا پارێزەری شێروان شێروانی رایگەیاند" ئەگەر مافە یاساییەکانی شێروان شێروانی زەوت نەکرێت سبەی  ئەو رۆژنامەنووسە ئازاد دەکرێت".

ئەوەش لە کاتێکدایە دادگەی تاوانی هەولێر، رۆژی ١٦ی شوباتی ٢٠٢١ بە تۆمەتی "تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" هەریەک لە شێروان شێروانی، ئەیاز کەرەم، گوهدار محەممەدئەمین، هاریوان عیسا و شڤان سەعیدی بە یەکی شەش ساڵ زیندانیکردن سزادا. مانگی شوباتی٢٠٢٢ بە فەرمانی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ٦٠%ـی سزاکەیان، جگە لە شێروان شێروانی کە ٥٠% بوو، کەمکرایەوە.




PM:02:25:08/03/2025