ڕێبەری پەکەکە بە بۆنەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنان پەیامێکی نوێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند" بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی ئازاد بۆ ژنانی ڕێنیسانسە و وتیشی، پرسی ژنان قووڵترە لە پرسی کورد".
عەبدوڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە بە بۆنەی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژنان، لە ڕێگەی شاندی ئیمرالییەوە پەیامێکی بۆ ژنان بڵاوکردەوە و دەڵێت، ڕۆحی ئەم سەردەمە سیاسەتی دیموکراسییە، زمانی ئەم سەردەمەش زمانی ئاشتییە و هەروەها بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی ئازاد ڕێنێسانسێکە بۆ ژنان.
دەشڵێت"پرسی ئازادی ژنان هێشتا گرنگی خۆی پاراستوە و هەتا کولتوری دەستدرێژی و دەستدرێژی سێکسی لەناو نەچێت، حەقیقەتی کۆمەڵایەتی ژنان لە بواری زانستی و جوانکاری و ئایینیدا سەرهەڵنادات".
ئۆجەلان لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەیدا ئاماژەی بەوەداوە" پرسی ژنان قووڵترە لە پرسی کورد و کولتوری شەڕ و ململانێ زۆرتر لە دژی ژنان بڵاوبووەتەوە و لەناوبردنی ئەم کولتوورە داینەمۆی خەباتی ئێمەیە".
جەختی لەوەشکردوە" نابێت ژنان تەنیا لە بواری بایۆلۆژیەوە هەڵسەنگێندرێن، بەڵکو دەبێت لە بوارەکانی کولتووری و کۆمەڵایەتی و مێژوویی هەڵسەنگێندرێن".