ئەنەکەسە، داوا دەکات کە گیانی هاوڵاتیانی مەدەنی لە سوریا پارێزراو بێت و دەڵێت"هۆکاری بارودۆخی ئێستا سیاسەتی پەراوێزخستنی پێکهاتەکانە لەلایەن حکومەتی کاتییەوە".
ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد، ئەنەکەسە پەیامێکی سەبارەت بە دۆخی سوریا بڵاو کردەوە و تێدا داوا دەکات کە بەزوترین کات پێشێلکارییەکان بەرامبەر بە هاوڵاتیان مەدەنی ڕابگیرێت.
ئاماژە بەوەشكردووە، کە بەنیگەرانیەوە چاودێری بارودۆخەکە دەکەن و دەڵێت: ئەوەی ڕودەدات بەهۆی سیاسەتی پەراوێزخستنە کە حکومەتی ڕاگوزەری سوریا پەیڕوەی دەکات.
ئەنەکەسە دوپاتی دەکاتەوە، دەبێت سەرجەم لایەن و پێکهاتەکان بەشداربن لە نوسینەوەی دەستوری سوریا، بۆ ڕێگری کردن لە بارودۆخی هاوشێوە. داواش دەکات بە بەشداری سەرجەم پێکهاتەکان دوبارە دانوستان و گفتوگۆکان دەست پێبکەنەوە .