لە ماوەی ساڵى رابردوودا زیاتر لە ٣٩٠ ژن لە تورکیا و باکووری کوردستان بەدەستی پیاوان کوژراون.
بەپێی راپۆرتێکی نوێی رێکخراوەکانی ژنان لە تورکیا، ساڵى رابردوو ٣٩٤ ژن لە باکوری کوردستان و تورکیا کوژراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە" لە دوو مانگى رابردووى ئەمساڵیشدا ٤٩ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون".
هەر بەپێی ئاماری ڕێکخراوەکانی ئەو وڵاتە، لە ماوەى سێ ساڵی رابردوودا هەزار و ٤٣ ژن کوژراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ڕێکخراوەکانی ژنان داوا دەکەن یاسای ژمارە ٦ هەزار و ٢٨٤ی تایبەت بە پاراستی مافەکانی ژنان و رێگرییکردن لە توندوتیژی دژ بە ژنان جێبەجێبکرێت.