بڕی بارانبارینی (١٢) کاتژمێری رابردوو بڵاوکراوە

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن بڕی بارانبارینی (١٢) کاتژمێری رابردووی بەشێک لە ناوچەکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لە سنووری حاجی ئۆمەران باریووە. 

کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوە دەکات، لە ماوەی (١٢) کاتژمێری ڕابردوودا زۆرترین بڕی بارانبارین لە ناوچەی حاجی ئۆمەران باریووە کە بڕەکەی (٤)  ملم بووە، هەروەها لە هەولێریش بەشێوەی دڵۆپ دڵۆپ باریووە. 

بڕی بارانى ١٢ کاتژمێری ڕابردووى هەندێک لە ناوچەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە: 

هەولێر  دڵۆپ دڵۆپ

زاخۆ ٠.٦ ملم

ئاكرێ  ٠.٤ ملم

ئامێدی  ٠.٤ ملم

حاجی ئۆمەران ٤ ملم

خانەقین ٣.٢ ملم

كەلار ١ ملم

مەیدان ١ ملم

خەبات ١.٦ ملم



PM:10:29:08/03/2025