کەشوهەوا گۆڕانکاری بەسەردا دێت

دەستەی كەشناسیی عێراقئاشکرای دەکات کە ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند ڕۆژێكە بەشێك لە پارێزگاكانی گرتووەتەوە، لە ئەمشەوەوە كۆتایی دێت، بەڵام لە ناوچەكانی هەرێم بە شێوەی تاوەبارانی ناوبەناو تاوەكو دوو شەممە دەمێنێتەوە.

دەستەی كەشناسی عێراق لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە بەشێك لە پارێزگاكان لە ئەمشەوەوە و بەشێكی دیكە لە پارێزگاكان لە بەرەبەیانی سبەینێوە ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند ڕۆژێكە گرتوویەتییەوە كۆتایی دێت.

ئاشكراشیكرد، لە هەندێك لە شارەكانی ڕۆژئاوا و باكووری ڕۆژهەڵات و هەندێك ناوچەی ناوەڕاست بە شاری بەغدادەوە، سبەینێ ئەگەری نمەبارانی هەیە.

داوایشیكردووە، هاوڵاتییانی بەغداد، ئەنبار، دیالە، واست و سەڵاحەدین لە كاتەكانی بەرەبەیان ئاگاداری خۆیان بن بە تایبەت ئەوانەی ماڵەكانیان دەكەوێتە شوێنە نزمەكان لە ئەگەری بارانبارینی بەخوڕ.



AM:09:18:09/03/2025