ئەمڕۆ شاندێکی وەزارەتی دارایی هەرێم بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی لەبەردەم لیستی مووچەی مووچەخۆرانە دەچنە بەغدا.
میدیای پارتی لەزاری سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی كوردستان رایگەیاند" شاندێکی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ لە بەغداد لەگەڵ وەزیری دارایی عێراق كۆدەبنەوە بە مەبەستی دۆزینەوەی رێگا چارەسەر سەبارەت بە كێشەكانی نەناردنی مووچەی مانگی دوو-ی مووچەخۆرانی هەرێمی كورستان".
ئاماژەی بەوەشكردووە، تەواوی رێكارەكانی وردبینی لە لیستی مووچەخۆرانی هەرێم تەواو بوون و تەواوی تێبینییەكانی بەغدادیش لەبەرچاوگیراون و چارەسەریان بۆ كراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ماوەی دە رۆژ بوو شاندێکی تەکنیکی دارایی هەرێم لە بەغدا بوون، بەڵام تا ئێستا تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی پارەی موچەی مووچەخۆرانی هەرێم نەداوە.