زیاتر لە چوار ساڵ تێپەربوە بەسەر دەستگیرکردن و زیندانیکردنی رۆژنامەنووس شیروان شێروانی، بڕیاربوو ئەمڕۆ ئازادبکرێت بەڵام، بەهۆی تەواونەبوونی ڕێککارە یاساییەکان کەیسەکەی هەڵپەسێردراوە.
زیاتر لە چوار ساڵە شیروان شێروانی زیندانیکراوە وادەی زیندانیکردنی تەواوکردوە، بڕیار بو ئەمڕۆ ئازاد بکرێت، بەڵام محەمەد عەبدوڵا، پارێزەری شیروان شێروانی ڕایگەیاند" بەهۆی تەواونەبوونی ڕێککارە یاساییەکان دادگا بڕیاری ئازادکردنی شێروانی هەڵپەسێردراوە."
تیمی پارێزەرانی ئەو ڕۆژنامەنووسە دەستگیرکراوە، لە بەیانی ئەمڕۆوە لە هەوڵی ئامادەکردنی ڕیککارەکانن، بەڵام نەیانتوانی ڕپۆرتی تویژەران و پەنجەمۆری شێروان شێروانی تەواو بکەن هەر بۆیە بڕیاری ئازادکردنەکەی دەکەوێتە سبەی.
ئێوارەی ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ شێروانی دەستگیرکرا، دواتر لەڕۆژی ١٦ی شوباتی ساڵی ٢٠٢١ دادگای تاوانەکانی هەولێر بە تۆمەتی تێكدانی ئاسایشی نیشتمانی سزای شەش ساڵ زیندانیکردنی بەسەر هەریەك لە شیروان شێروانی، ئەیاز ئەکرەم، گوهدار زیباری، هاریوان عیسا و شڤان سەعید سەپاند.
لە شوباتی ساڵی ٢٠٢٢ـشدا بە فەرمانێكی هەرێمی لەلایەن نێچیرڤان بارزانییەوە سزای شیروان شێروانی بە ڕێژەی لەسەدا ٥٠ کەمکرایەوە، بەڵام تا ئێستا بەهۆی جەند دۆسیەیەکی دیکەوە ڕیگری لێکراوە ئازاد بکریت.