هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، داوای دیالۆگ و وەستاندنی شەڕ و پێکدادانەکانی سوریا دەکات و دەڵێت"چارەسەری ئاشتیانە و گفتوگۆ تاکە ڕێگایە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان".
ئیلهام ئەحمەد، لەبارەی ئاڵۆزیەکانی سوریا شەری گروپە چەکدارەکانی کاناراوەکانی سووریا و هێزەکانی دەسەڵاتی سووریا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس ڕایگەیاند"پێویستە شەڕوپێکدادانەکان لە سوریا ڕابگیرێت و دەست بە دیالۆگ بکرێت".
هاوسەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری جەختی لەوەشکردەوە، چارەسەری ئاشتیانە و ئەنجامدانی گفتوگۆ تاکە بژاردەیە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانەکان وتیشی" بەردەوامی توندوتیژی تەنیا کارەسات و دەوبەرەکی زیاتری لێدەکەوێتەوە".
ئیلهام ئەحمەد لە درێژەی پەیامەکەیدا داوا لە هەمو لایەنەکانی سوریا دەکات پەنا بۆ گفتوگۆ ببەن و هیواشی خواست دەسەڵاتدارانی دیمەشق هەمو هێرشەکانیان ڕابگرن.
وتیشی"بەنیگەرانیەوە بەدواداچون بۆ دۆخی سوریا و پەرەسەندنە مەترسیدارەکان دەکەن کە ڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوان هەیە و جەختیش لە پاراستنی گیانی هاوڵاتیان دەکاتەوە".