له‌به‌عشیقه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 24 ی تشرینی دووه‌م چه‌کداران داعش هێرش ده‌که‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه‌و له‌ئه‌نجامدا تێکده‌شکێن‌و زه‌ره‌رێکی زۆریان لێ ده‌که‌وێت.
کاتژمێر 4:30 چه‌کدارانی داعش له دوو قۆڵه‌وه له‌چیای به‌عشیقه هێرشیان کردۆته سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی هێزی پێشمه‌رگه.
کارگێری مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی حیزبه‌که‌ی راگه‌یاندووه که هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به‌توندی وه‌ڵامیان داونه‌ته‌وه‌وتا به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ڕ به‌سه‌ختی به‌رده‌وام بووه.
ئه‌و به‌رپرسه ده‌ڵێت " له ئه‌نجامی وه‌ڵامه تونده‌كه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌دا سێ هه‌مه‌ری تیرۆرستانی داعش سوتاون كه ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستیان تێدابووه‌و ئێستاش ته‌رمه‌كانیان جێماون".
سورچی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌کات که هێزی پێشمه‌رگه هیچ زیانێكی نه‌بووه.