دەوڵەت باخچەلی: بانگەوازەکەی ئۆجەلان یەپەگەش دەگرێتەوە

لە نوێترین پەیامیدا، دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزوتنەوەی نەتەوەیی ڕایگەیاند" پێویستە پەکەکە و دەستوپێوەندەکانی بە زوترین کات خۆیان لە چەک دابماڵن و چەکەکانیان ڕادەستی تورکیا بکەن".

دەوڵەت باخچەلی،سەرۆکی گشتیی مەهەپەلە پەیامێکدا ڕایگەیاند" پێویستە پەکەکە و دەستو پێوەندەکانی بەدەم بانگەوازەکەی ئیمرالییەوە بچن و بەبێ مەرج خۆیان لەچەک دابماڵن".

لەپەیامەکەدا وتوشیەتی"سەردەمی ڕوبەڕوبونەوەی چەکداری کۆتایی هاتوە، ئامانجی تورکیاش ئەوەیە کە مێژوو و جوگرافیایەکی بێ تیرۆرو بە ئاشتیانە بنووسێتەوە"،دەشڵێت"ئەم هەنگاوە بە دڵسۆزی و یەکڕیزی ڕاستەقینە پێشینەی٤١ ساڵەی تیرۆرلە تورکیا پاکدەکاتەوە".

باخچەلی ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات: "ئەو بانگەوازەی لە ٢٧ی شوباتدا لە ئیمرالیەوە کرا، بە روونی رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە هەموو درێژکراوە و گرووپەکانی دیکەی لەخۆدەگرێت.

سەرۆکی مەهەپە ڕوونیشی دەکاتەوە"ئەو بانگەشانەی کە دەڵێن یەپەگە و رێکخراوە تیرۆریستییەکانی دیکەی هاوشێوەی ئەو لە دەرەوەی ئەو بانگەوازەن و ئەو دەنگە جیاوازانەی کە بەپێی پلانێک ئەم بۆچوونە بێ بنەمایە بڵاودەکەنەوە، بە تەواوی لەگەڵ سرووشتی سەرکردایەتی دامەزرێنەر و رێکخراوەکەدا ناگونجێت. ئەو کەسەی ئەو رێکخراوە تیرۆریستییەی دروستکردووە، داوای هەڵوەشاندنەوەی کردووە".


 




PM:03:23:09/03/2025