کەشناسیی هەرێمی کوردستان: ناسەقامگیریی کەشوهەوا بەردەوام دەبێت


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند" ئەو کەشە ناسەقامگیرییەی ماوەی چەند رۆژێکە ناوچەکانی گرتوەتەوە ئەمڕۆ و سبەینێش بەردەوام دەبێت"، کەشناسێکیش دەڵێت"ئێوارەی سێشەممەکەش لەسەرجەم ناوچەکان سەقامگیردەبێتەوە".

کەشناسیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاوی کردەوە"سبەی ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەدوا نیوەڕۆ ئەگەری بارانبارین لە زۆربەی ناوچە جیاوازەکان هەیە، کاریگەری باران و هەورە بروسکە لە هەندێک ناوچە کورتخایەن دەبێت و لە شەودا کۆتایی بە کاریگەریی ئەم شەپۆلە دێت، و پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە، بەڵام لە سنووری پارێزگای هەولێر ودهۆك یەك بۆ سێ پلە نزم دەبێتەوە. "

هەر لە بارەی دۆخی کەشوهەواوە، ئاراس جەبار شارەزای کەشناسی ڕایگەیاند"سبەی دووشەمە ئاسمانی ھەرێم بەزۆری نیمچە ھەور بۆ ھەوری تەواو ئەبێت و لەکاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە لەکات و شوێنی جیاوازدا ئەگەری چالاکبوونی ھەورە بروسکە و تاوە بارانی کورت خایان دەبێت بەرێژەی ٣ تا ١٠ ملیممەتر".

ئاراس جەبار وتوشیەتی"ڕۆژی سیشەممە کاریگەریی ئەو ناجێگیریە لەسەر کەشی ناوچەکە بەردەوامدەبێت و کاتەکانی دوای نیوەرۆ بۆ ئێوارە ھەورە بروسکە و تاوە باران لەکات و شوێنی جیاجیادا دەست پێدەکاتەوە، بەڵام لە ئێوارەدابە یەکجاری کۆتایی پێدێت و کەش لەسەرجەم ناوچەکان سەقامگیر دەبێتەوە."


 




PM:04:55:09/03/2025