وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا و کۆمیسیاری مافی مرۆڤ، داوای بەپەلە وەستاندنی کۆمەڵکوژی سووریا دەکەن و دەشڵێن" دەسەڵاتی نوێی سووریا بەرپرسانی ئەو کۆمەڵکوژییە سزا بدات".
مارکۆ ڕۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا وێڕای ئەوەی سەرکۆنەی کۆمەڵکوژیی خەڵکی سڤیلی سووریای کرد، ڕایگەیاند"کۆمەڵکوژی دەرهەق بە پێکهاتەکانی سووریا دەکرێت، پێویستە دەسەڵاتی سووریا لێپرسینەوە لەگەڵ بەرپرسانی ئەو کۆمەڵکوژییە بکات".
ڕۆبیۆ وتیشی"پاڵپشتی لە پێکهاتەی ئاینی سووریا دەکەین".
هەر سەبارەت بە کۆمەلکوژییەکەی سووریا فۆلکەر تورک، کۆمیسیاری مافی مرۆڤ داوای کرد، بەپەلە ئەو شاڵاوە ڕاگرن کە تێیدا خەڵکی مەدەنی و سڤیل بە کۆمەڵ لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا دەکوژرێن، دەشڵێت"ئەو کۆمەڵکوژییە لەسەر بنەمای تایفی دەکرێت".
کۆمیسیاری مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت" ئەگەر دەسەڵاتی نوێی سووریا نیازی ئەوەی هەیە ڕێز لە یاسا بگرێت، پێویستە دەستبەجێ دەست بە لێکۆڵینەوە بکات بۆ پارێزگاریکردن لە هاووڵاتییانی سووریا و پاراستنی مافەکانیان."