مەزڵوم عەبدی: ئەحمەد شەرع لێپرسینەوە لەو کەسانە بکات هاوڵاتی مەدەنی بە ئامانج دەگرن

فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، گروپەکانى سەر بە تورکیا بە ئەنجامدانى کۆمەڵکوژیى لە ناوچە عەلەوى نشیننەکانى سوریا تۆمەتباردەکات و داواش دەکات، لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی توندوتیژی تائیفی لە سوریا بکرێت ...

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات سەبارەت بە شەڕ و پێکدانانەکانی سوریا و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی، لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: ئەو هێزانەی کە تورکیا پشتیوانیان دەکات لە سوریا لە پشت کۆمەڵکوژییەکانى عەلەوییەکانەوەن لە پارێزگا تەرتوس و لازقییە.

عەبدی داوای لە ئەحمەد شەرعیش دەکات دەستبەجێ کوشتنی خەڵکی مەدەنی بوەستێنێت و لێپرسینەوە لەو کەسانەش بکرێت کە لە پشت ئەو تاوانانەوەن.



PM:06:25:09/03/2025