ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی و مستەفا کازمی لەسەر پرسی هەڵبژاردن و کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد کۆبوونەوە.
مەسرور بازرانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" ئێوارەی ئەمڕۆ پێشوازی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی فیدراڵ کرد و لە كۆبوونەوەكەدا دۆخی گشتی عێراق و ناوچەکە و ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێ کرا".
بارزانی ئاماژەی بەوەشكرد، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان تایبەت بوو بە پێویستی چارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و دابینکردنی مافە دەستوری و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان.
مستەفا کازمی لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ تا ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ سەرۆک وەزیرانی کاتی حکومەتی عێراق بووە، پێشتریش لە سەردەمی کابینەی حکومەتی حەیدەر عەبادی لە ٢٠١٦ متمانەی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی عێراقی پێبەخشرا.