راوێژکاری وه‌زیری هه‌رێم بۆ کاروباری سه‌ربازی شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا رایگه‌یاند " له شه‌ڕی ئازادکردنی هه‌ر دوو شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه له پێنج رۆژی رابردوودا زیاتر له 250 چه‌کداری داعش کوژراون".
شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا که له کابینه‌ی پێشوودا وه‌زیری پێشمه‌رگه‌بوو دوێنێش له شه‌ڕی رزگارکردنی هه‌ردوو شارۆچکه‌ی جه‌له‌ولا و سه‌عدیه سه‌رکردایه‌تی شه‌ڕی ده‌کرد، به‌سپی میدیای راگه‌یاند " له پێنج رۆژی رابردوودا له هه‌ردوو شارۆچکه‌که به‌هۆی بۆردومانی فرۆکه جه‌گییه‌کان و بۆردومانی تۆپخانه‌کانی پێشمه‌رگه‌و هێرشی دوێنیی پێشمه‌رگه‌وه زیاتر له 250 چه‌کداری داعش کوژراون".
سه‌باره‌ت به بارودۆخی ئه‌منی جه‌له‌ولاو سه‌عدیه، ناوبراو وتی" بارودۆخی هه‌ردوو شاره‌که زۆر ئارامه، هیچ چه‌کداراێکی داعشی تیانه‌ماوه، دوینێ ئه‌وه‌ی کوژرا کوژراو ئه‌وانی تریان له ئاوی سیروان په‌ڕینه‌وه‌و هه‌ڵهاتن".
شێخ جه‌عفه‌ر سه‌باره‌ت به‌و مینانه‌ی چه‌کدارانی داعش دوای خۆیان له گه‌ڕه‌ک و شوێنه گشتییه‌کاندا چاندوویانه وتی" ژماره‌یه‌کی زۆر ماڵ و شوێنی گشتیان مین رێژکردووه، هه‌ندێکیان ته‌وقیتکراون و ده‌ته‌قنه‌وه، هه‌ندێکی تریان له دووره له‌ڕێگای کۆنترۆڵ و ته‌له‌فونه‌وه ده‌یان ده‌ته‌قێننه‌وه، شه‌وی رابردوو له‌ناو جه‌له‌ولادا چه‌ندین ماڵ ته‌قیوه‌ته‌وه".
ئه‌و به‌رپرسه خه‌ڵکی هه‌ردوو شاره‌که‌ی ئاگادار کرده‌وه که پاککردنه‌وه‌ی له‌مینه‌کانی داعش کاتی ده‌وێت، بۆیه به‌هیچ جۆرێک نه‌گه‌ڕینه‌وه تا شاره‌که به‌ته‌واوی پاکده‌کرێنه‌وه.