بەهۆی هێرشەکەی سەر شێخ مەقسود ١٢ چەکداری سەر بە شەرع کوژراون و برینداربوون

بەهۆی پەلامارەکەی سەر گەڕەکی شێخ مەقسودی شاری حەلەب، ١٢ چەکداری سەر بە دەسەڵاتەکەی ئەحمەد شەرع کوژران و برینداربوون.

دوێنێ شەو گروپێکی سەر بە دەسەڵاتی نوێی سووریا کە ئەحمەد شەرع، سەرۆکایەتی دەکات، پەلامری گەڕەکی شێخ مەقسودیان دا کە گەڕکێکی کوردنشینی شاری حەلەبە.

ئاژانسی هەواڵی هاوار بڵاویکردەوە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆی شێخ مەقسود بەرپەرچی پەلامارەکەیان دایەوە و لە شەڕێکدا کە سێ کاتژمێری خایاند، ١٢ چەکداری گروپەکانی سەر بە دەسەڵاتی سووریا کوژران و برینداربوون.

ڕوونیشیکردەوە کە سێ کارمەندی ئاسایش و هاووڵاتییەکیش لە ڕووبەڕووبوونەوەکەدا بریندار بوون.

ئاژانسەکە ڕاشیگەیاند" دوای ئەوە پەلامارەکە شکێندرا، گروپە چەکدارەکان تا درەنگانی دوێنێ شەو بە شێوەیەکی پچڕ پچڕ تەقەیان لە گەڕەکەکە دەکرد".



AM:10:23:10/03/2025