تەیف سامی رەزامەندی لەسەر لیستی موچە نەداوە

تەیف سامی ئامادە نەبووە رەزامەندی لەسەر لیستی مووچە و رژدە لەسەر ئەوەی کێشەکان بە تەواوەتی چارەسەر بن.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" یەکێک لە هۆکارەکانی دواکەوتنی مووچە درەنگ ناردنی لیستی مووچە بوو لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمەوە".

لای خۆشیەوە بە گوێرەی زانیارییەکان تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق بەشاندی هەرێمی ڕاگەیاندووە، ئامادەنیە مووچە بنێرێت، چونکە لیستی مووچەی هەرێم کەموکوڕی زۆرە لەوانە نەبوونی ناوی دایکی مووچەخۆران ، لەبەرامبەردا شاندەکە داوای کاتی زیاتریان کردووە بۆ راستکردنەوەی کەموکوڕییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، هەرێم بۆ مانگی یەک کەمتر لە ٥١ ملیار دینار داهاتی ناوخۆی رادەستکردووە کە ئەمە زۆر کەمە و تا ئێستاش داهاتی ناوخۆی مانگی دوو لە لایەن هەرێمەوە نەنێردراوە.

ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا بەغداد مووچەی مانگی دووی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ڕەوانەی هەرێم نەکردووە و بۆ ئەو مەبەستەش دوو شاندی دارایی هەرێم ماوەی دوو ڕۆژە لە بەغدادن بۆ چارەسەرکردنی گرفت و لەمپەرەکانی بەردەم ناردنی مووچە.



PM:12:12:10/03/2025