ئەمڕۆ هێڵێکی گەرمی دەستپاکی لەهەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا و سەرۆکی دەستەی دەستپاکی حکومەتی هەرێمیش دەڵێت" هێڵی گەرمی دەستپاکی لە وەزارەتی داد لە مێژە هەیە و نوێ نییە، بەڵام تازە ڕایدەگەەنین، دەستەی چالاکیی عێراق بۆیان چالاک کردووین، لەبەرامبەر کرێی ساڵانە، بەڵام کاتێک هاووڵاتی پەیوەندی دەکات هیچ کرێیەکی لەسەر ناکەوێت".
ئەمڕۆ دووشەممە،١٠ی ئاداری ٢٠٢٥ لە لایەن ئەحمەد ئەنوەر، سەرۆکی دەستەی دەستپاکیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هێڵێکی گەرمی دەستپاکی لەهەرێمی کوردستان ڕاگەیەندرا و وتی " ڕاپۆرتی کۆتا ساڵی ٢٠٢٤مان ئامادەیە، و چاوەڕی بووین تا سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لایەنەکانی دیکە دەست بەکار بن بۆ ئەوەی یەکەمجار بۆ ئەوانی بنێرین، دوای چەند ڕۆژێکی دیکە بۆ دەزگا ڕاگەیاندنەکانیشی دەنێرین.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی ئاشکراشی کرد کە سەرجەم ڕاپۆرتەکانی ساڵانی ڕابردوو بۆ میدیاکاران بەردەستە، لەو ژمارەی کە ڕاگەیەندرا زیاترە، لەبەر ئەوەی داتاکانی ساڵی ڕابردوو مانگی ١٢ی لەگەڵدا نەبوو.
دەشڵێت" نزیکەی ٢٠٥ کەیس ساڵی ڕابردوو چووەتە دادگا. لە دوو هەفتەی داهاتوودا سەرجەم داتاکان ڕادەگەیەنین، هەرچەندە ئێمە ساڵانە جارێک یاخود دووان داتاکا ڕادەگەیەنین".
ئاماژەی بەوەش دا، هێڵی گەرمی دەستپاکی لە وەزارەتی داد لە مێژە هەیە و نوێ نییە، بەڵام تازە ڕایدەگەەنین، دەستەی چالاکیی عێراق بۆیان چالاک کردووین، لەبەرامبەر کرێی ساڵانە، بەڵام کاتێک هاووڵاتی پەیوەندی دەکات هیچ کرێیەکی لەسەر ناکەوێت.
سەرۆکی دەستەی دەستپاکی هەرێم باسی لەوەش کرد، بۆ لەمەودوا پرکردنەوەی لیست بۆ پەرلەمانتاران دەکرێتە ئۆنلاین، ئێستا لە قۆناغی کارکردنین لەگەڵ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە، بە هاوکاریی بەرپرسی فەرمانگە، دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و هەروەها بەشی ئایتی لە ئەنجوومەنی وەزیران.
ئەحمەد ئەنوەر ڕاشیگەیاند" بەنیازی قۆناغی دووەمیشین لەگەڵ پەرلەمانتاران، پرۆسەکەش بکرێت بە ئەلیکترۆنی ئاسانترە، چونکە وردبینی تێدایە و وەرگرتنیشی ئاسانترە".