عێراق دەربارەی پشووی ساڵڕۆژی کیمیابارانی هەڵەبجە بڕیاریدا

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو بە بۆنەی ساڵیادی کیمابارانکردنی هەڵەبجە پشووی فەرمییەوە". 

ئەمڕۆ دووشەممە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند" بڕیاردرا رۆژی یەکشەممە ١٦ی ئازاری ٢٠٢٥ بکرێتە پشووی فەرمی کە هاوکاتە لەگەڵ یادی تاوانەکانی ڕژێمی بەعس بەرامبەر بە ڕۆلەکانی گەلی عێراق". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، پشووەکە تاوانەکان کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، ئەنفالی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، ڕاپەڕینی شەعبانی، تیرۆرکردنی زانایان و بە ئامانجگرتنی حزبەکان دەگرێتەوە.

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکە بە پشتبەستن بە یاسای ژمارەی ١٢ی ساڵی ٢٠٢٤ی تایبەت بە پشووە فەرمییەکان دراوە.



PM:01:36:10/03/2025