بارزانی و کازمی دوایین پێشهاتەکانی پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ دەکەن

ئەمڕۆ دووشەممە مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی عێراقی تاوتوێ کرد.

ئەمڕۆ لە سەڵاحەدین مەسعود بارزانی پێشوازی لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق كرد.

لە دیدارەكەدا بارودۆخی سیاسی و تەناهی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا و تێیدا ڕۆشنایی خرایە سەر پرۆسەی سیاسی عێراق و پێوەندییەكانی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی عێراقی فیدراڵ.

مستەفا کازمی لە ٦ی ئایاری ٢٠٢٠ تا ١٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ سەرۆک وەزیرانی کاتی حکومەتی عێراق بووە، پێشتریش لە سەردەمی کابینەی حکومەتی حەیدەر عەبادی لە ٢٠١٦ متمانەی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری نیشتمانی عێراقی پێبەخشرا.



PM:03:50:10/03/2025