بۆمبێكی چێنراو لە كهلار پوچهڵ دەكرێتەوە
نیوەرۆی ئەمرۆ دووشەممە له شاری كهلار بۆمێبێكی چێندراو دۆزرایهوه و لە لایەن هێزهكانی ئاسایشەوە هەوڵ بۆ پوچەڵکردنەوەی دەدرێت.
بەپێی زانیارییەکانی سپی میدیا نیوەرۆی ئەمرۆ دوشەممە هێزهكانی ئاسایشی كهلار له بوونی بۆمبێكی چێندراو له ژێر پردی گازینۆ له كهلار ئاگاداركرانهوهو كە تیرۆریستان گوللە تۆپێكی تەوقیركراویان داناوە.
لەئێستاشدا هێزەكانی ئاسایش هەوڵ بۆ پوچەڵكردنەوەی ئەو بۆمبە دەدەن.
PM:01:31:24/11/2014