دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە لە قەزای رانیە پێشمەرگەیەک کە خاوەنی چوار منداڵە کۆتای بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی زانیارییەکان، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ ١٠ی ئازاری ٢٠٢٥ لە قەزای رانیە هاوڵاتییەک بە ناوی (م، د، ر) کە پیشەی پێشمەرگەیە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، ئەو پێشمەرگەیە دانیشتوی شاری رانیە و خاوەنی چوار منداڵە، تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە دیار نییە و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە دەستیانکردووە بە لێکۆڵینەوە.