هێزەکانی سوریای دیموکرات لە میانەی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆندا هێرشەکانی تورکیا و گروپە چەکدارەکانی تورکیایان پوچەڵ کردەوە کە ١٢ گوند و گردەکانی سەر بەنداوی تشرین و میحوەری قەرقۆزاکیان کردە ئامانج.
ئەمڕۆ دووشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" هێزەکانیان هێرشەکانی تورکیایان بۆ سەر بەنداوی تشرین و میحوەری قەرقۆزاک پووچەڵ کردووەتەوە".
دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم شێوەیە:
بەرەی بەندوای تشرین؛ سوپای تورکی داگیرکەر تەواوی شەی شەمە/یەک شەمە بە تۆپهاوێژی قورس و گوللە هاوەن دەورووبەری بەنداوی تشرینی تۆپباران کرد، هاوکات بە فڕۆکەی جەنگیی و بێفڕۆکەوانیش بەسەر هەرێمەکەدا دەسووڕانەوە، لەو کاتەی چەتەکان لە ئامادەکارییدا بوون بۆسەر خاڵێکی هێزەکانمان لە گوندەکانی باکووری بەنداوەکە، یەکینەکانی شەهید هاروون گورزیان لە گردبوونەوەی چەتەکان دا، لە ئەنجامدا چەتەیەک کوژرا و چەندانی دیکەش بریندار بوون.
لە گوندی ئیمامەی بەرەی دێرحافر شەڕڤانان بەرپەچی هەوڵە هێرشبەرییەکانی چەتانیان دایەوە و لە ئەنجامدا چەتەیەک بریندار بوو.
بەرەی قەرەقۆزاق؛ هێزەکانمان لە دژی خاڵ و بارەگای داگیرکەران و چەتەکانیدا سێ چالاکی سەرکەووتوویان ئەنجامدا، لە ئەنجامی چالاکییەکەدا ڕێژەیەکی زۆر لە چەتە بریندار بوو، بەڵام ژمارەیان دەستنیشان نەکراوە.
فڕۆکەی جەنگی دووژمن، زنجیرە هێرشێکی لە دژی گوندەکانی تینا، مەلحە، خەسەق، گۆڕەپانی سرین ئەنجام دا و زیانێکی زۆر بەر موڵک و ماڵی هاوڵاتییانی مەدەنی کەووت.
هەروەها چەتە و داگیرکەران بە شێوەیەکی هەڕەمەکی گوندەکانی تینا، جادا، بیر حسۆ، خەسەق، دیکان، مەلحە، سینا، گردەکانی سێڤێ و قەرەقۆزاق بە تۆپهاوێژ، تانک، موشەک و هاوەن تۆپباران کرد، لە کۆیی ئەو گوندانەدا زیاد لە ٥٠ گوللە تۆپییان بەرکەوت و زیانێکی زۆری ماددی لێکەوتەوە.
هەروەها لە تەواوی ڕۆژەکەدا فڕۆکەی جەنگی و بێفڕۆکەوانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئاسمانی کۆبانێ، عەین عیسا و گوندەوارەکانیاندا دەسووڕایەوە.