ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی ئازار میدیای پارتی بڵاویکردەوە، بەغدا بەشاندی هەرێمیان راگەیاندووە دەبێت لە (٣%)ی مووچەی بنەڕەتی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان و ئەو مووچەخۆرانەی لە ساڵی ٢٠١٤ەوە خانەنشین بوون ببڕدرێت، ئەمەش وەک بڕی ئەو لیبڕینەی لە خانەنشینان بڕدراوە لە عێراق لەماوەیا ئەو دە ساڵەدا و هەرێم جێبەجێی نەکردووە.
بەپێی زانیارییەکان، یەكێك لە خاڵەكانی رێككەوتنی وەفدی تەكنیكی هەرێم و بەغداد، بڕینی (٣%)ی مووچەی مووچەخۆران و خانەنشینانە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وەزارەتی دارایی عێراق (١٠%)ی مووچەی مووچەخۆران لە ساڵی ٢٠١٤ وە دەبڕێت بۆ خانەنشینی بەڵام لە هەرێمی كوردستان (٧%)ی مووچە بڕاوە.
ئەمە لەکاتێکدایە لەدوای ڕێککەوتن لەسەر هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینی هەرێم لەگەڵ بەغدا، مووچەخۆرانی هەرێم بڕی (١٠%)ی مووچەکاینای بڕاوە و دەچێتە سندوقی خانەنشینانی عێراق.
بەپێی داواکارییەکەی بەغدا، بۆ لەمەولا بڕی ٣٪ تری مووچەی سەرجەم مووچەخۆرانی هەرێم و خانەنشینان دەبردرێت، ئەم لێبڕینەش بۆماوەی ١٠ ساڵ دەبێت و بەشێوەی قیست لە مووچەخۆران دەبردرێت.