دوو سەرکردەی داعش كوژران
به‌رپرسێكی پارتی لە نەینەوا رایگەیاند ئه‌مڕۆ هێرشێكی چه‌كدارانی گروپی تیرۆرستی داعش له‌ناحیه‌ی باشیك تێكشكێندراوه‌و ده‌یان تیرۆرستی داعش كوژراون.
(سه‌عید مه‌موزینی) بهNNA ڕاگه‌یاند، له‌ڕێگه‌ی سه‌ره‌كی میحوه‌ری باشیك، تیرۆرستانی داعش هێرشیانكرده سه‌ر پێشمه‌رگه، به‌ڵام له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه وه‌ڵامدرانه‌وه‌و تێكشكێندران. وتیشی:"له‌هێرشه‌كه‌دا (20) تیرۆرستی داعش كوژراون، كه یه‌كێكیان ئه‌میره‌و تا ئێستا نازانرێت كورده یاخود توركمانه، (30) برینداریان هه‌یه‌و سێ هه‌مه‌ریان سوتێندراوه".
مه‌موزینی هێمایبه‌وه‌شكرد، فڕۆكه‌كانی ئه‌مریكا له‌گوندی (تل سۆمه‌ر) له‌ڕه‌بیعه (10) تیرۆرستی داعشیان كوشتووه، له‌ناوچه‌كانی ناحیه‌ی (شۆره) له‌باشوری موسڵ، (45) چه‌كداری دیكه‌ی داعش به‌هۆی بۆردومان فڕۆكه‌وه كوژراون.
به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی لقی (14)ی نه‌ینه‌وای پارتی ئاشكراشیكرد، له‌ناوچه‌ی (به‌عاج)ی پارێزگای نه‌ینه‌وا، ئه‌میرێكی دیكه‌ی داعش به‌ناوی (ئه‌بو حه‌سه‌ن جوبراوی) له‌لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانانه‌وه كوژراون.
PM:01:38:24/11/2014