هۆشیار زێباری ڕایگەیاند" ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع مێژووییە"، دەشڵێت" و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌سه‌ده ده‌مێنێته‌وه و به شێوه‌ی پله‌به‌ندی ده‌چێته ناو دامه‌زراوه‌كانی سووریا".
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٠ی ئادار، هۆشیاری زێباری، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) ڕایگەیاند"ڕێککەوتنی مەزڵووم عەبدی و ئەحمەد شەرع مێژووییە و هەنگاوێکی گرنگە".
هۆشیار زێباری جه‌خت ده‌كاته‌وه لەوەی" ڕێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاوێكی گرنگه بۆ به‌شداریی له ئایینده‌ی سووریا و له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌سه‌ده ده‌مێنێته‌وه و به شێوه‌ی پله‌به‌ندی ده‌چێته ناو دامه‌زراوه‌كانی سووریا، هاوكات ئیداره‌ی خۆسه‌ر له ڕۆژئاوای كوردستان له میانی دانوستان و كاری لێژنه هاوبه‌شه‌كان، ده‌مێنێته‌وه".
ئەوەش لە کاتێکدایە ئەمشەو سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند"ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن".