قەتەر پێشوازی لە ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی دەکات و رایدەگەیەنێت" سەقامگیری سووریا پێویستی بە کۆنتڕۆڵکردنی چەکە لەدەستی دەوڵەتدا".
دوای ڕێککەوتنی نێوان ئەحمەد شەرع سهرۆكی قۆناغی ڕاگوزهری سووریا و مهزڵووم عهبدی، فهرماندهی گشتیی هێزهكانی سووریای دیموكرات (ههسهده)، قەتەر پێشوازی لەو ڕێککەوتنە کرد و ڕایگەیاند" پێشوازی لە ڕێککەوتنی یەکخستنەوەی هەسەدە لەگەڵ دامەزراوەکانی سووریا دەکەین".
قەتەر باسی لەوەشکردووە"سەقامگیری سووریا پێویستی بە کۆنتڕۆڵکردنی چەکە لەدەستی دەوڵەتدا و پێویستە سوپای سووریا گوزارشت لە تەواوی پێکهاتەکان بکات".