فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، لە لێدوانەکانیدا هەموو زانیارییەکانی سەبارەت بە ڕێککەوتنەکەیان لەگەڵ دیمەشق خستەڕوو کە بەمشێوەیە:
- ئەم ڕێککەوتنە مەبدەئییە
- ئەم ڕێککەوتنە بە نروەندگیری ئەمریکا بووە.
- ئەمریکییەکان لایەنێکی سەرەکی ئەم ڕێککەوتنەن.
- ئەو زانیاریانەی باس لەوە دەکەن کە هێزەکانی دیمەشق دێنە حەسەکە ناڕاستن.
- ڕەنگە هێزەکانی دیمەشق لەسەر سنوور جێگیر بن
- ئەنجوومەنە پێکهێنراوەکان پرسی زیندان چارەسەر دەکەن
- یەکێک لە لیژنەکان تایبەتە بە خۆبەڕێوەبردن لە ڕووی پەروەردە و بارودۆخی ئەو خوێندکارانەی کە زمانی کوردییان خوێندووە.
- هیچ گۆڕانکارییەک لە فایلی داعشدا نییە فایلی داعش لەدەستی هەسەدەدا دەمێنێتەوە.
- ماوەی دوو ڕۆژە تورکیا هێزەکانی خۆی لە تیشرین و قەرقۆزان کۆدەکاتەوە
- ئامانجی سەرەکیمان ڕاگرتنی شەڕە.
- هەروەها ئامانجمان گەڕانەوەی ئاوارەکانی عەفرین ی و گیرێ سپییە بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و ڕاگرتنی گۆڕانی دیمۆگرافیایە.