فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە ڕایدەگەیەنێت" ئەو ڕێککەوتنەی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق واژوو کراوە، ڕەنگدانەوەی پابەندبوونیانە بۆ بنیاتنانی ئایندەیەکی باشتر کە مافەکانی هەموو سوورییەکان دەستەبەر بکات".
مەزلوم کۆبانێ فەرماندەی گشتی هێزەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە، لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە" لەم قۆناغە هەستیارەدا، ئێمە پێکەوە کاردەکەین بۆ دەستەبەرکردنی قۆناغێکی ئینتقالی کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانی گەلەکەمان بێت بۆ دادپەروەری و سەقامگیری".
کۆبانێ ڕاشیگەیاندووە" ئێمە پابەندین بە بنیاتنانی داهاتوویەکی باشتر کە مافەکانی هەموو سوریاییەکان زامن بکات و خواستەکانیان بۆ ئاشتی و ئارامی بەدیبهێنێت".
دەشڵێت" ئێمە ئەم ڕێککەوتنە بە دەرفەتێکی ڕاستەقینە دەزانین بۆ بنیاتنانی سوریایەکی نوێ کە هەموو پێکهاتەکانی لە باوەش بگرێت و دراوسێیەتییەکی باش مسۆگەر بکات".
شەوی ڕابردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سوریا و مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
به‌پێی یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی ڕێککەوتنەکە بۆ لەمەودوا هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە بەشێک دەبێت لە دامەزراوەی بەرگری سوریا، هەروەها هەردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌ی خاكی سوریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكاری ناوچەکە كردووه‌ته‌وه.