هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایدەگەیەنێت" ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەسەڵاتدارانی دیمەشق هەنگاوێکە بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لە خاکی سوریا".
ئیلهام ئەحمەد هاوسەرۆکی بەشی پەیوەندییەکانی دەرەوە لە ئیدارەی خۆسەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، شەوی ڕابردوو پەیامێکی لەسەر ئەو ڕێککەوتنە بڵاوکردەوە کە لە نێوان هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەسەڵاتدارانی دیمەشق ئەنجامدراوە و دەڵێت"
ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی هەسەدە و ئیدارەی ئینتقالی سوریا لە چوارچێوەی ئەو ڕووداوە ئازاربەخشانەدا دێت کە گەلەکەمان لە کەناراوەکاندا شاهیدییە".
ڕاشیگەیاندووە" هەنگاوێکە بە ئامانجی ڕاگرتنیان، و ڕاگرتنی هەموو ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان لەسەر خاکی سوریا".
ئیلهام ئەحمەد لە پەیامەکەیدا وتیشی" هیوادارین ئەم ڕێککەوتنە ڕێگە خۆش بکات بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی هەمەلایەنە، ڕێڕەوێکی دادپەروەری ڕاگوزەری ڕاستەقینە کە دەستەبەرکردنی تێوەگلانی کورد و هەموو پێکهاتەکانی تر لە خاکی سوریادا و پرۆسەی سیاسی، و گەڕانەوەی سەلامەتی ئاوارە و تاراوگە بەدەست دەهێنێت و هێزی سوریا لە هەمەجۆری و لێهاتووی کوڕ و کچەکانیدایە".
شەوی ڕابردوو سه‌رۆكایه‌تی كۆماری سوریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سوریا و مه‌زڵوم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
به‌پێی یه‌كێك له‌خاڵه‌كانی ڕێککەوتنەکە بۆ لەمەودوا هێزەکانی سوریای دیموکرات - هەسەدە بەشێک دەبێت لە دامەزراوەی بەرگری سوریا، هەروەها هەردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌ی خاكی سوریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكاری ناوچەکە كردووه‌ته‌وه.