سێ ژنە چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان لە دوو شاری سنە و دێولان لە مەراسیمی ڕێوڕەسمی هەشتی مارسدا لەلایەون هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی دوێنێ سۆهەیلا موتاعی چالاکوانی بواری مافەکانی ژنان و لە دەستبەسەرکراوانی بزوتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی لە شاری دێولان لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کرا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، سۆهەیلا موتاعی، سێیەمین چالاکوانی مەدەنییە کە لە پەیوەندی لەگەڵ چالاکی و بەشداری لە ڕەوتی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی ژنان لە سنە دەستبەسەر کراوە.
ڕێکخراوەکە ئەوەشی خستەڕوو، سۆهەیلا موتاعی ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو لە گۆڕەپانی ساعەتی دێولان بە بەکارهێنانی توندوتیژییەوە دەستبەسەر کرا و پاش چەند کاتژمێر لێپرسینەوە بەدانانی بارمتەی دووسەد ملیۆن تمەنی و بەشێوەی کاتی ئازاد کرا.
هەنگاو ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، باران ساعیدی، چالاکوانی مەدەنی تەمەن ٤٥ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری لە ماڵەکەیدا دەستبەسەر کرا.
هەروەها ئێوارەی دوێنێش سۆما محەممەد ڕەزایی، چالاکوانی مەدەنی تەمەن ٣٨ ساڵ لە شوێنی کارەکەی خۆی لە مۆڵی ئەڵماسی سنە دەستبەسەر کرا.