چوارچێوەی هەماهەنگی: ئەوەی لە سوریا ئەنجام دەدرێت کۆمەڵکوژییە

چوارچێوەی هەماهەنگی لە راگەیەنراوێکدا رووداوەکانی کەناراوەکانی سوریای بە کۆمەڵکوژی وەسف کرد و داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد رۆڵی خۆی بۆ پاراستنی گیانی هاوڵاتیانی سوری ئەنجامبدا.

چوارچێوەی هەماهەنگی بە مەبەستی بەدواداچون بۆ دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنی و خزمەتگوزارییەکان کۆبوونەوەیەکی ئەنجامدا.

چوارچێوەی هەماهەنگی دواتر لە راگەیەنراوێکدا ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە سوریا بەرامبەر بە هاوڵاتیانی بێتاوان ئەنجام دەدرێن ئیدانە کرد و داواشی لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی کرد ڕۆڵی خۆی لە پاراستنی هاوڵاتیانی سوری بگرێتەبەر.

کاردانەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە کاتێکدایە چەند رۆژێکە هێزەکانی سەر بە حکومەتی سوریا هەڵمەتێکی توندوتیژییان بۆسەر عەلەوییەکان لە پارێزگاکانی تەرتوس و لازقیە دەستپێکردوە.


 




PM:01:43:11/03/2025