هیومان ڕایتس وۆچ داوای دادگایی کردنی تاوانبارانی ڕوداوەکانی سوریا دەکات

ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ  داوا لە حکومەتی سوریا دەکات تاوانبارانی توندوتیژیەکانی کەناراوەکانی سوریا دادگایی بکات، وتوشیەتی"پێویستە دادگایی کردنەکە هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئەم تاوانە بگرێتەوە".

لە بەیاننامەیەکدا ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ داوا لە دەسەڵاتدارانی سوریا دەکات لە نزیکترین کاتدا تاوانبارانی توندوتیژیەکانی کەناراوەکانی سوریا دادگایی بکرێن کە بەشداربون لە کوشتنی زیاتر لە ١٠٩٣ هاوڵاتی سڤیل لەو ناوچەیە.. 

ڕێکخراوەکە جەختیشی کردوەتەوە"توندوتیژییەکانی ناوچە کەناراوییەکانی ئاماژەیە بۆ نەبونی دادپەروەری، بۆیە پێویستە ئەنجامدەری تاوانەکانی ناوچە کەناراوییەکانی سوریا بەپەلە دادگایی بکرێن".

وتوشیەتی" پێویستە دادگاییکردنەکە هەمو لایەنەکان بگرێتەوە، لە نێویاندا گروپەکانی هەیئەی تەحریر شام و سوپای نیشتیمانی سوریا کە لەلایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن، چونکە ئەو گروپانە پێشینەیەکی پڕ تاوانیان هەیە بەرامبەر مافەکانی مرۆڤ و شکاندنی یاسا نێودەوڵەتیەکان".




PM:03:41:11/03/2025