سیناتۆرێکی ئەمریکی لە پەیامێکدا لە تۆڕی ئێکس دەڵێت" بانکی ڕافیدەینی عێراقی، ساڵانە ملیاران دۆلار بۆ میلیشیا عێراقیەکان سپی دەکاتەوە، ئاماژەی بەوەش کردوە، کێشەی موچەخۆرانی کوردستان پێویستە کۆتایی بهێندرێت".
جۆ ویلسۆن، سیناتۆری سەر بە کۆمارییەکانی ئەمریکا لە پەیامێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوی کردەوە" بانکی ڕافیدەین ساڵانە ملیارەها دۆلار بۆ میلیشیا عێراقییەکانی نزیک لە ئێران سپی دەکاتەوە، لە هەمانکاتدا داوای لە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا کرد، پەلە بکەن لە سەپاندنی سزا بەسەر ئەو بانکەدا".
ئاماژەی بەوەش کردوە"ئەم پارە سپیکردنەوەیە لە کاتێکدایە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق، کوردەکان برسی دەکات و موچەکانیان بۆ نانێرێت".
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی پیران جەختیشی کردەوە" ئەم کێشەیە پێویستە کۆتایی پێبێت و ترەمپ چارەسەری دەکات."