نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی له ڕێككه‌وتنه‌کە ده‌كه‌ن و پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی سووریا دووپات ده‌كه‌نه‌وه.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، "پیرۆزبایی له براكانمان له سووریا ده‌كه‌ین بۆ رێككه‌وتنی نێوان به‌ڕێزان سه‌رۆکی سووریا و فه‌رمانده‌ی هێزه‌کانی سووریای دیموکرات (هه‌سه‌ده) كه نه‌خشه‌ڕێگایه‌كی گونجاو بۆ داهاتوو و قۆناخێکی دروستی راگوزه‌ر پێكدێنێت”.
ڕاشیگەیاندووە، پێشوازیی سوورییه‌كان له‌م رێككه‌وتنه، وه‌ك هه‌موو گه‌لانی ناوچه‌كه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی خواستی ئه‌وانه بۆ سه‌قامگیری و چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی دوور له توندوتیژی”.
دەشڵێت، "له کاتێکدا پێشوازی له‌م ڕێككه‌وتنه ده‌كه‌ین، پشتگیریی ته‌واوی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئارامی و سه‌قامگیریی سووریا دووپات ده‌كه‌ینه‌وه، هه‌روه‌ها داکۆکی له پێویستیی پاراستنی مافه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی سووریا و هاوبه‌شیی كارایان له بنیاتنانی سووریایه‌كی ئازاد و گه‌شه‌سه‌ندوودا ده‌که‌ین”.
ڕۆژی دوو شەممە، ١٠ی ئاداری ٢٠٢٥، مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا بۆ قۆناخی ڕاگوزەر، لە دیمەشق ڕێککەوتنێکیان واژۆ کرد.