سەرچاوەیەک لە هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڕایگەیاند"دوای ڕێککەوتنیان لەگەڵ حکومەتی کاتی سوریا، هیچ گۆڕانکاریەک بۆ ڕوبەڕوبونەوەی داعش ڕونادات و وتیشی، فەرماندەی گشتی هەسەدە هێشتا لە دیمەشقە و دانوستانەکان بەردەوامن".
ئاژانسی هەواڵی نۆرس پرێس لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار لە هەسەدەوە بڵایکردەوە، دوای رێککەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری ڕاگوزەری سوریا هیچ گۆڕانکارییەک لە ئەرکی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و شەڕی داعش روینەداوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، لە داهاتودا ئۆپەڕاسیۆنێکی هاوبەش لەنێوان هەسەدە و سوپای سوریا لەدژی داعش لە بیابانەکانی ئەو وڵاتە بەڕێوە دەبەن.
وتیشی"هێشتا مەزڵوم عەبدی لە دیمەشقە و دانوستانەکان لەسەر گەڕاندنەوەی ئاوارەکانی عەفرین و سەرێکانێ و گرێسپی بۆ ناوچەکانی خۆیان، بەردەوامی هەیە".