ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٨ لە سنووری هەولێر روویدا، بەگوێرەی زانیارییەکان چەقەکەی لەنێوان قەزای مێرگەسۆر و جۆلەمێرگ دا بووە.
پەیامنێری (سپی) رایگەیاند" بوومەلەرزەیەک لە دهۆك و دەوروبەری ڕوویدا، و زۆربەی هاووڵاتییان هەستیان پێکردووە".
بەپێی سەنتەری جیۆلۆجی ئەوروپی بوومەلەرزەکەی ئەمشەو بە گوڕی ٤٨ پلەی رێختەر بووە ناوەندی بۆمەلەرزەکە ناوچەی دۆسکی ژوری بوو.
بە پێی زانیارییەکان لە چەند ناوچەیەکی سنۆری پارێزگای دهۆک بوومەلەرزە روویدا
لەم شوێنانە بوومەلەرزە روویدا:
لە سەنتەری پارێزگای دهۆک
زاخۆ
ئاکرێ
قەزای بەردەڕەش
قەزای شێخان
کۆمەڵگای چڕە
قەزای ئامێدی
ناحیەی شێلادزێ
ناحیەی دێرەلۆک