ژمارەی كوژراوەکانی سوریا بە دەستی چەکدارانی سەر بە ئەحمەد شەرع بۆ هەزارو ٢٢٥ كەس بەرزبووتەوە.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ لە نوێترین ئامارەکانیدا بڵاویکردووەتەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی بەدەستی چەکدارانی سەر بە ئەحمەد شەرع کوژراون بۆ هەزارو ٢٢٥ کەس بەرزبووەتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکان ٤٧ کۆمەڵکوژی تائیفی و پرۆسەی تۆڵەسەندنەوەی بەرفراوان رویداوەو، بووەتە هۆی كوژرانی هەزارو ٢٢٥ هاوڵاتی، بەبێ بوونی هیچ رێگرییەكی یاسایی.
روانگەی سوری ئاماژەی بەوەكردووە، لەوکاتەی چەکدارەکان بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە ئەمنییەکان و پێکهاتەکانی وەزارەتی بەرگری چوونەتە كەناراوەكانی سوریا، ئاماری کوژراوان بەردەوام لە بەرزبونەوەدایە،
کوشتن و كوشتن و پاکتاوی تائیفی بە گوێرەی پارێزگاكان بەمشێوەیە:
٦٥٨ كەس لە لازقیە كوژراون
٣٨٤ نكەس لە تەرتوس كوژراون
١٧١ كەس لە حەما كوژراون
١٢ كەس لە حمس كوژراون