بانکی قەڵادزێ ئاشکرای کردووە کە سبەی چوارشەممە پارەی كارمەندانی كۆمسیۆن دابەشدەكرێت.
بانكی قەڵادزێ لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین بڵاویكردووەتەوە " سبەی چوارشەممە ١٢ی ئازاری ٢٠٢٥ پاداشتی كارمەندانی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان، لە بانكەكەمان بەپێی چەند رێكارێك دابەشدەكرێت".
ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، دەبێت كارمەندەكە خۆی ئامادەبێت و كارتی نیشتمانی و كارتی بایۆمەتری دەنگدانی پێبێت و هیچ كەس ناتوانێت لە بڕی كەسی دیكە پارە وەربگرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە کە نزیکەی ١٥ رۆژ لە مانگی دوو دەگوزەرێت،بەڵام تا ئێستا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم خەرج نەکراوە و بەغدا دەڵێت" لیستی مووچە کێشەی هەیە".