کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری خەرجکردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی دا.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاری ناردنی مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆرانی هەرێمی واژوو کرد.
هەر بەپێی زانیارییەکان، دارایی عێراق بڕی زیاتر ٩٥٧ ملیار دیناری بۆ مووچەی مانگی شوباتی مووچەخۆران خەرجکردووە.
هەروەها کەمێک پێش ئێستاش وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و ڕایگەیاند" کەمێک پێش ئێستا ناردنی تەمویلی مووچەی مانگی شوباتی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵەوە بۆ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد".