پێدەچێت دادگای تێهەڵچونەوەی سلێمانی هەستی بەوەکردبێت کە تا ئێستا بەتەواوی یاسای ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ی کاری رۆژنامەگەری لە کوردستان دا بە تەواوی جێبەجێ نەکرابێت، بۆیە لە نووسراوێکدا جەخت لە جێبەجێ کردنی دەکاتەوە.
رۆژی پێنج شەممە ١٣ی ئازاری ٢٠٢٥ داداگای تێهەڵچوونەوەی سلێمانی لەنووسراوێکدا کە واژۆی دادوەر عومەر ئەحمەد محەممەد'ـی پێوەیە، دوو بڕیاری لەبارەی رۆژنامەنووسانەوە دەرکرد.
لە نوسراوەکەدا هاتووە، لەبەر بەرژەوەندی گشتی و باشتر راپەڕاندنی کارەکان بڕیارماندا بە
یەکەم: دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/١ تایبەتمەند دەبێت بە بینینی ئەو سکاڵایانەی کە پەیوەندیدارن بە رۆژنامەنووسان لەناو شاری سلێمانی وە یاسای ژمارە ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان بەسەریدا پیادە دەبێت
دووەم: سەرجەم داواکانی سەرەوە لە دوای کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە، هەواڵەی دادگای کەتنی سلێمانی/٦ دەکرێت بۆ یەکلایی کردنەوەیان. ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم فەرمانە لە بەرواری دەرچوونیەوە کاری پێدەکرێت.
یاسای ژماره (٣٥)ی ساڵی ٢٠٠٧ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری له كوردستان دەڵێت: یەکەم: رۆژنامه‌گه‌ری ئازاده و هیچ سانسۆرێكی له‌سه‌رنییه و ئازادیی ده‌ربڕین و بڵاوكردنه‌وه بۆ هه‌موو هاووڵاتیان ده‌سته به‌ره، له چوارچێوه‌ی رێزگرتنی ماف و ئازادییه تایبه‌تیه‌كانی تاكه‌كان، تایبه‌تمه‌ندیی ژیانیان به‌پێی یاسا پابه‌ند بوون به ئیتیكی رۆژنامه‌گه‌ری به‌پێی به‌لێننامه‌ی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی رۆژنامه‌نووسان (ساڵی ١٩٥٤ هه‌مواركراو) دووه‌م: رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه له سه‌رچاوه جیاوازه‌كانه‌وه هه‌ر زانیارییه‌ك كه بایه‌خی بۆ هاوڵاتیان هه‌بێ‌و په‌یوه‌ندییان به به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیه‌وه بێ وه‌ده‌ست بێنێ به‌پێ ی یاسا. سێیه‌م: سه‌باره‌ت به‌و داواكارییانه‌ی ده‌خرێنه به‌رده‌م دادگا رۆژنامه‌نووس بۆی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیاری، یان ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه به‌ده‌ستیان دینێ نهێنیان بپارێزێ، مه‌گه‌ر دادگای تایبه‌تمه‌ند به پێچه‌وانه بڕیار بدا. چواره‌م: هه‌ر كه‌سێكی سروشتی یا مه‌عنه‌وی مافی خاوه‌ندارێتیی رۆژنامه‌ی هه‌یه و ده‌توانێ به پێی حوكمه‌كانی ئه‌م یاسایه ده‌ری بكا. پێنجه‌م: رۆژنامه قه‌ده‌غه ناكرێ و ده‌ستی به‌سه‌ردا ناگیرێت.
لە یاساکەدا، دەربارەی ماف و ئیمتیازه‌كانی رۆژنامه‌نووس لە مادده‌ی حه‌وته‌مدا هاتووە، "رۆژنامه‌نووس سه‌ربه‌خۆیه و له به‌جێهێنانی ئه‌ركه پیشه‌یه‌كه‌ی هیچ ده‌سه‌ڵاتێكی به‌سه‌ره‌وه نییه جگه له ده‌سته‌ڵاتی یاسا." برگەیەکی دیکەی ماددەی حەوت دەڵێت: "رۆژنامه‌نووس مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه سه‌رچاوه‌ی زانیارییه‌كانی ئاشكرا نه‌كا، ته‌نها به‌بڕیاری دادوه‌ری نه‌بێت."
هەروەها، "هه‌ر كه‌سێكك به‌هۆی كاره‌كه‌یه‌وه سووكایه‌تی به رۆژنامه‌نووس بكات، یان ده‌ستدرێژیی بكاته سه‌ر ئه‌وا هه‌مان ئه‌و سزا ده‌یگرێته‌وه كه بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له كاتی یان به‌هۆی به‌جێهێنانی ئه‌ركه‌كانی دانراوه."
یاسای ٣٥ی ساڵی ٢٠٠٧ی ( یاسای رۆژنامەگەری لە کوردستان) رێگە نادات هیچ دززگایرەکئ میدیای رابگیرێت یان دابخرێت هەروەها رۆژنامەنووس نابێت دەستگیر بکرێت و حوکم بدرێت بە زیندانیکردنی، بەڵکوو دەبێت بە پارە قەرەبووی تاوانەکەی بکاتەوە، بەندێکی تری ماددەکە ئاماژە بەوەدەکات کە ئەگر رۆژنامەنووس لە کاتی کارەکەیدا رووبەرووی دەستدرێژی بووەوە وەک هەموو فەرمانبەرێکی تری دەوڵەت مافی بەرزکردنەوەی سكاڵا و قەرەبووی هەیە.
ئەم یاسایە بە درێژایی ١٨ ساڵەی کە دەرچووە بە تەواوی جێبەجێ نەکراوە و چەندان رۆژنامەنووس و بەند و حوکم دراون بە بەندەکانی یاسای سزادانی عێراقی هەروەها چەندان کەناڵ بەفەرمانی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەکاتی داخروان.