هاوڵاتییەک لە سنوری رەواندز گیانی لەدەستدا

بەرگری شارستانی سۆران ڕایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی تەقینەوەی مینی چێندراو لە سنوورەکە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستداوە". 

کاروان میراودەلی بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند" ئەمڕۆ سێ کەس بەرەو چیای ڕۆڵە لە سنووری قەزای ڕەواندوز، لەوێ مینێک تەقیەوە و بەهۆیەوە یەکێکیان بە ناوی محەمەد حەسەن گیانی لەدەستداوە". 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ئێستادا تیمە تایبەتمەندەکان لە شوێنی ڕووداوەکەن بۆ وەرگرتنەوەی تەرمەکە. 

ئەوەشی خستەڕوو، قوربانییەکە خێزاندار بووە و خەڵکی گوندی جولەمێرگی سەر بە قەزای خەلیفان بووە. 



PM:01:41:13/03/2025