هێزەکانی پاراستنی گەل ڕایدەگەیەنێت" سوپای تورکیا ١٤ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٩ جار بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر و ٦٩٢ جار بە چەکی قورس و تۆپ و تۆپهاوێژ گۆڕەپانەکانی گەریلای بۆردوومانکردووە".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" لە ١١ و ١٢ ئادار دەوڵەتی تورکیا بە فڕۆکەی جەنگی ٢٣ جار بۆردوومانی هەرێمی خواکورک و هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپی کردووە".
ئاماژە بەوەشکراوە، لە ١١ و ١٢ ئادار تورکیا بە گشتی ٦٩٢ جار بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ، تۆپبارانی هەرێمی خواکورکی کردووە.
هەپەگە ئەوەشی خستەڕوو، لە ١٢ی ئادار لە کاتژمێر ٣:٢٠ دا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی کامێرایەکی چاودێری تورکیا تێکشکێندراوە کە بۆ چاودێری دانرابوو.