پارێزەرانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان داواکارییەکی نوێیان پێشکەش بە دەسەڵاتدارانی تورکیا کردووە بۆ ئەوەی لەگەڵ ڕێبەری پەکەکە کۆببنەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە هەریەك لە ڕازیە ئۆزتورک، ڕەزان سەرجا، مەزڵوم دینج و فایک ئۆزگور لە پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە،
داواکارییەکی نوێیان پێشکەش بە داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کردووە، بۆ ئەوەی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئۆجەلان بکەن.
هەروەها پارێزەران داوایانكرد، دیدار لەگەڵ زیندانی دیكەی ئیمرالی وەك عومەر خەیری كۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاكتاش ئەنجام بدەن.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، پارێزەرانی فەرمانگەی یاسایی عەسر هەفتانە دوو داواکاری پێشکەش بە داواکاری گشتی بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی دەکەن بۆ ئەوەی لەگەڵیان کۆببنەوە، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکیان نەدراوەتەوە.