ئەنجومەنی سوریای دیموكرات رایگەیاند" دەستووری قۆناغی راگوزەری سوریا ناشەرعییە و لەگەڵ رێككەوتنی نێوان مەزڵوم عەبدی و ئەحمەد شەرع یەكناگرێتەوە".
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ی ئادار ئەنجومەنی سوریای دیموكرات ''مەسەدە'' لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "دەستووری قۆناغی راگوزەری سوریا ناشەرعییە و لەگەڵ ررێككەوتنی مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە و ئەحمەد شەرع، سەرۆكی کاتی سوریا یەكناگرێتەوە".
ئەوەش لە کاتێکدایە لیژنەی نووسینەوەی دەستووری کاتی سوریا دوای ١١ رۆژ کۆتایی بە کارەکانی هێنا و دەستووریی کاتی نووسییەوە و دەستوورە نوێیەکە لەلایەن ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری کاتی سوریا پەسەند كرا كە بۆ ماوەی پێنج ساڵ كاری پێدەكرێت.