لە ڕوداوێكی تەقەکردندا لە هەولێر چوار کەس کوژران، بەیانی ئەمڕۆش تەرمەکانییان بەخاك سپێردران، ئاسایشی هەولێریش دەڵێt" لەلایەن هێزەکانییان توانیویانە تۆمەتبار دەستگیربکەن".
شەوی ڕابردو لە گەڕەکی فەرمانبەرانی شاری هەولێر، زاوایەك تەقە لە ماڵی خەزورانی دەکات، لە ئەنجامیشدا، هەریەك لە هاوسەر، خەزور،خەسو، خوشكی هاوسەرەکەی خۆی کوشت.
دوای ڕادەستکردنەوەی تەرمەکان لە پزیشکی دادی هەولێر، سەرجەم تەرمەکان لە گۆڕستانی کەسنەزان، لە شاری هەولێر بەخاك سپێردران.
لەلای خۆشیەوە، بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند"دوای ئەنجامی بەدواداچونێك تۆمەتبار کە پیشەی پزیشکە و لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی بە چەكی جۆری دەمانچە هەڵساوە بە کوشتنی کەسە نزیکەکانی، لەلایەن هێزەکانییانەوە دەستگیرکراوە".