دادگای دەستوری تورکیا بەهۆی دواکەوتنی حساباتی دارایی حەوت پارتی سیاسی تورکیا سکاڵا تۆمار دەکات و لە ڕۆژنامەی فەرمیی وڵاتەکەشدا ناوی پارتەکانی بڵاو کردەوە.
دادگای دەستوری تورکیا لە ڕۆژنامەی فەرمی وڵاتەکەدا بڵاوی کردەوە کە وردبینی دارایی بۆ حساباتی حەوت پارتی سیاسی بەدەستیان نەگەیشتوە.
دادگای باڵا ئاماژەی بەوەکردوە وردبینی بۆ هەریەکە لە پارتی دیموکرات و زافەر پارتی و پارتی داد و پارتی دەوڵەت و پارتی سۆسیالیستی کوردستان و سەوزەکان و پارتی ئایندەی چەپ دەکرێت، لە ڕۆژنامەی فەرمیشدا بڕیاری وردبینییەکە بڵاوکرایەوە.
دادگاکە بڕیاریدا سکاڵای تاوانکاری لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتی ئەنقەرە تۆمار بکات بە مەبەستی گرتنەبەری ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بە بەرپرسانی حزبەکان بەهۆی نەناردنی بەڵگەنامەکانی داهات و خەرجییەکان کە بنەمای حسابی کۆتایی ئەو حیزبانەن کە بە فەرمی مۆڵەتی کارکردنیان هەیە و لەلایەنە دەوڵەتەوە بودجەی تایبەتیان بۆ تەرخان دەکرێت.